کاتی کردنەوەی دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران ئاشکرادەکرێت

دەروازەیەکی سنوری نێوان عێراق و ئێران
SNN
بەرپرسێکی ئێران رایگەیاند: حکومەتی عێراق بەمنزیکانە تەواوی دەروازە سنورییەکانی باشووری لەگەڵ ئێران بەڕووی بازرگاناندا دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، حامد حوسەینی ئەندامی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە: “بەرپرسانی عێراق بەڵێنیان بە ئێران داوە لەدوای جەژنی رەمەزان تەواوی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێراندا بکاتەوە”.
ئەم بڕیارەش لە دوای ئەوە دێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە لە ئێران، حکومەتی عێراق دەروازە سنورییەکانی بەڕووی بازرگانانی ئێراندا داخست.
قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران ساڵانە بە 10 بۆ 15 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەڵام رێگە بە عێراق نادرێت بازگانی نەوت و گاز لەگەڵ ئێران بکات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



