
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن، رایگه‌یاند، سزای ئێران ده‌ده‌ین به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كردییه سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له كه‌نداودا.
له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گریمانه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا له باره‌ی ئاسایشی ده‌ریایی، بلینكن، وتی: ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری بازرگانێكی ئیسرائیلیان له كۆتایی مانگی رابردوو كرده ئامانج، نابێت له سزا ده‌رباز بن و پێویسته بكه‌ره‌كانیان رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه.
ئه‌و كه‌شتییه‌ی بلینكن باسی كرد، رۆژی (29ی تهمموز/ یۆلیۆی 2021)، له ده‌ریای عومان هێرشی كرایه سه‌ر و دووان له تیمی كه‌شتییه‌كه كه بهریتانیاییهك و رۆمانیاییهك بوون، كوژران.
ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه له‌و هێرشه‌وه تێوه‌گلابێت و هۆشداری دا، له‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا ئه‌و بابه‌ته بۆ دژایه‌تی ئێران به‌كار بهێنن، هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئێران راده‌كێشن و تارانیش ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



