“عیزەت دوری لە هەولێرە و خۆشم چەندین جار لەگەڵی کۆبوومەتەوە”

عیزەت دوری
SNN
حەسەن عەلەوی سیاسەتمەدار و بیرمەندی دیاری عێراق ئاشکرایکرد، عیزەت دوری کەسی دووەمی حزبی بەعس و جێگری سەدام حسێن لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نیشتەجێیه.
عەلەوی سیاسەتمەداری دیاری عێراق لە میانەى چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئەوەی ئاشکرا کرد چەندین جار لەگەڵ عیزەت دوری لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە شاری هەولێر کۆبوومەتەوە.
وتیشی، عیزەت دورى لە میواندارى مەسعود بارزانیدایە و بارزانى بەوە ناسراوە کە دوژمنەکەشى کە هاناى بۆ هێناوە رادەستی ناکات، ئەو سیاسەت مەدارە عێراقییە لە چاوپێکەوتنە تەلەفیزیۆنییەکەدا جەختی کردەوە کە خۆم چەندین جار لە هەولێر چاوم بە عیزەت دوری کەوتووە.
عیزەت ئیبراهیم دوری، تەمەنى 78 ساڵ کەسى دووەمى حیزبى بەعسى عێراق و جێگرى سەدام حسێن بووە، لە پرۆسەی ئازادی عێراقدا لەلایەن سوپای ئەمریکاوە یەکێک بوو لە داواکراوەکان، دوای ساڵی 2003 چەندین جار هەواڵی گیانلەدەستانی بڵاوکرایەوە بەڵام سەرجەمیان بە درۆ خرایەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



