
SNN
هێزی پۆلیسی تایبەت بە پاراستنی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، پیاوێک هەڕەشەی تەقاندنەوەی بۆمبێک دەکات کە لە پشتی ئۆتۆمبێلێکی پیکاب لە نزیک کتێبخانەی کۆنگرێس دایناوە.
تۆماس مانجەر، بەرپرسی ئەو هێزە بە میدیاکانی ئەمریکای وتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی ئەمریکا، پیاوێک بە ئۆتۆمبێلێکی پیکابەوە هاتووەتە شەقامی بەردەم کتێبخانەی جیفەرسۆن و بە ئەفسەرێکی وتووە کە بۆمبی پێیە.
وتیشی: “ئێستا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ پیاوەکە بەمەبەستی ئەوەی لە تەقاندنەوەی بۆمبەکە پاشگەزی بکەنەوە، ئەگەرچی هێشتا نازانین پاڵنەری ئەو کارەی چییە بەڵام ناوی تۆمەتبارەکە دەزانرێت”.
لەئێستادا ژمارەیەک شەقام کە دەچێتەوەسەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا داخراون و باڵەخانەکانی نزیک لە کتێبخانەکەی کۆنگرێس چۆڵکراون.
لە ئێستادا هیچ دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیران و نوێنەران بەڕێوەناچێت و ئەندامانی کۆنگرێس لە ئۆفیسەکانیان نین.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



