لەم مانگەوە مووچەی خانەنشیانی پلە باڵا بە ڕێژەی لە %50ی مووچەی پێشوویان دابەشدەكرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێممان بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی كە لەم مانگەوە مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیر و پلەباڵاكان بە گوێرەی یاسای چاكسازی دابشبكەین كە دە كاتە لە %50 ی مووچەی پێشوویان، هاوكات ئەوانەشی بەنایاسایی خانە نشینكراون مووچەكانیان ڕادەگیرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە بەردەوامی جێبەجێكردنی برگەكانی یاسای چاكسازی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و پلەباڵاكان، بە نوسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئاگادار كراوینەتەوە كە پێداچوونەوە و وردەكاری بە دۆسیەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و وەزیر و ئەو كەسانەی كە بە پلەی باڵا خانە نشینكراون بە گوێرەی یاسای چاكسازی لەم مانگەوە مووچەیان بۆ خەرجبكرێت كە دەكاتە لە %50ی مووچەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیاد لە 430 پەرلەمانتاری خانەنشین مانگانە مووچەیان وەرگرتووە كە مووچەی هەر مانگێكیان لە سەروو پێنج ملیۆن دینارەوە بووە، بەڵام ئێستا مووچەكانیان كەمدەكرێتەوە بۆ لە %50 بە تایبەت ئەوانەی كە هیچ كێشەیەك لە دۆسیەكانیاندا نییە، بەڵام ئەو كەسانەی كە بە پلەی وەزیر و هەر پلەیەكی دیكەی باڵا خانە نشینكراون مووچەكانیان ڕادەگیرێت تا ئەوكاتەی بەڵگەی پێویست ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم دەكەن بیسەلمێنێت بەو پلەو ناونیشانە دەوامیان كردووە پاشان مووچەی خانەنشینیان بۆ خەرجدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەروو، بە دڵنیایی بە جێبەجێكردنی ئەم یاسایە لەم مانگەوە بڕێكی باش پارە بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە، هاوكات ئەو كەسانەشی بە نایاسایی خانەنشینكراون مووچەكانیان دەبڕدرێت ئەوەش وادەكات كە نایەكسانی لە خانەنشینیدا نەمێنێت و بتوانین پارەیەكی زیاترمان لەبەردەستدا بێت بۆ دابەشكردنی مووچە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


