
هێزەکانی حەشدی شەعبی
SNN
بەهۆی ھێرشێکی چەکداری و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باکووری بەغدا، چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ھەشت چەکداری دیکەیش برینداربوون.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە: “ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووبن، بۆمبێکی چێنراویان بە کاروانێکی حەشدی شەعبیدا لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا تەقاندووەتەوە و دواتر لە ھەمان ناوچە، ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگای لیوای 12ی سەربە حەشدی شەعبی.
بە وتەی سەرچاوەکە “لە ئاکامی ھێرشەکاندا، چوار حەشدی شەعبی کە یەکێکیان فەرماندەیەکی مەیدانییە کوژراون و ھەشتی چەکداری دیکەیش برینداربوون”.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە “ھەروەھا ژمارەیەک چەکداری داعشیش کوژراون بێ ئەوەی ژمارهیان دیاریی بکات”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



