“کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە هۆی داڕمانی کەرتی ئەمنی و سەربازی”

سوپای ئەمریکا
SNN
ئەسیل نجێفی بڕیاردەرێکی حزبی “متحدون”ی سوونە ئەمڕۆ شەمە رایگەیاند: هۆشداری توند دەدات لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێتە هۆی هەڵواشانەوە و داڕمانی کەرتی ئەمنی و سەربازی لە عێراقدا.
نجێفی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری کەرتی ئەمنی و سوپا لەلایەن ئەمریکا پشتیوانی و هاوکاری راستەوخۆ دەکرێن، بۆیە لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا کێشەی گەورەیان بۆ دروست دەبێت، هەرچەندە حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت.
بەشێک لە سیاسییە عێراقییە دیارەکان سیناریۆکانی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان هاوتا دەکەن بە عێراق و ئاماژە بەوە دەکەن گەر ئەمریکا لە عێڕاق بکشێتەوە مەترسییەکی گەورە روودەدات، چونکە داعش لە عێراق دووبارە سەرقاڵی خۆ چالاک کردنەوەیە و لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و دیالە لە شێوەی مەفرەزەی سەرەتایدا دەسەڵاتیان بەسەر ناوچە و شوێنی جیاواز هەیە و کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



