هاوپەیمانی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ بازنەی سێی سلێمانی دیاریکرد

لیستی هاوپەیمانی
SNN
بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی کوردستاندا ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان لە هەڵەبجە بەڕێوەبرد و کاندیدێکیان بۆ بازنەی سێی سلێمانی دیاریکرد کە ناوچەکانی هەڵەبجە، پێنجوێن، شارەزوور و سەیدسادق دەگرێتەوە.
کاندیدەکە کە ناوی چرۆ حەمەشەریف عەبدوڵایە لەسەر پشکی یەکێتی لەو هاوپەیمانێتییە دیاریکراوە، لەسەر پشکی گۆڕان هیچ کاندیدێک دیاری نەکراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا کە ئەم كاندیدە زۆرترین چانسی دەرچوونی هەیە لەناو كاندیدەكاندەكانی هەموو بازنەكانی كوردستاندا، چونكە گۆڕان هیچ كاندیدی نیە و یەكێتیش لەو بازنە فراوانە تەنیا ئەو كاندیدی هەیەن واتا دەنگەكانی یەكێتی و گۆڕان تەنیا بۆ ئەو كاندیدە ( كۆتا)یە دەچێت، كە ئەم شێوازە لە هیچ بازنەیەكی تری كوردستان نیە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە بازنەی سێی سلێمانی سێ کورسی بەردەکەوێت.

More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



