
SNN
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی تورکیا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا چەند پرسێکیان تاوتوێ کردووە، لەنێویشیاندا شەڕی تورکیا لە دژی پەکەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا کە میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، باس لەوەکراوە هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پرسە ناوچەییەکان کردووە لەگەڵ پەیوەندی نێوان دوو وڵاتەکەیان.
ئاماژە بەوەشکراوە: ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەتایبەت لە بواری سەربازی، هەواڵگری و بازرگانیدا.
ئەردۆغان بە کازمی وتووە: “دەبێت هەماهەنگییەکانمان لە شەڕی دژ بە تیرۆر (ئەردۆغان لێرەدا مەبەستی پەکەکە بووە) بەهێزتربکرێت”.
ئەردۆغان وتوشیەتی کە “لەدوایین ئۆپراسیۆنی تورکیادا، بەتەنیا گەریلای پەکەکە کراوەتە ئامانج وەک هەموو هێرشێکی دیکەی تورکیا” ئەردۆغان وتوشیەتی “نەخۆشخانەمان نەکردووەتە ئامانج بەڵکو پەناگەیەکی پەکەکەمان کردووەتە ئامانج”.
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی بۆردومانەکە کە نەخۆشخانەیەکی شەنگالی کردبووە ئامانج، ژمارەیەک پزیشک و کارمەندی تەندروستی بوونە قوربانی.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



