ئەمریکا هۆشداری لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی عێراق دەدات

هەڵبژاردنەکانی عێراق
SNN
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند: ئەگەرهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت ئەوا قەیرانەکانی وڵاتەکە قوڵتردەبن و بارودۆخی وڵاتەکەش ئاڵۆزتر دەبێت.
ماتیو توڵەر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی حەدەسی سعودی، وتیشی: “هەڵبژاردن داواکاری بنچینەیی هاووڵاتیانی عێراق بوو، لەبەر ئەوە ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت ئەوا چارەنووسی وڵاتەکە بەرەو شوێنێک دەڕوات کە جێگای نیگەرانی دەبێت”.
توڵەر لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: “بارودۆخی عێراق جیاوازە لە ئەفغانستان بەجۆرێک خاكی هاوبەش لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا نییە”. جەختی لەوەشکردەوە کە ئەرک و سیاسەتی ئەمریکا لە عێراق جیاوازە لەوەی کە لە ئەفغانستان هەیبوو.
ئەم قسانەی توڵەر لەکاتێکدایە بەشێک لە کوتلە سیاسییەکانی عێراق لە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکەدان، رەوتی سەدریش هێشتا هەڵبژاردنەکەی بایکۆت کردووە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



