رێیوار كەریم: دواخستنی هەڵبژاردنی عێراق ئەگەرێكی كراوەیە

هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدەكات تا ئێستا بەرچاوی هێز و لایەنە سیاسییەكان ڕوون نیە ئاخۆ هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكرای خۆیدا دەكرێت یان دوادەخرێت بۆ ساڵی داهاتوو بۆیە دواخستنی هەڵبژاردنەكان ئەگەرێكی كراوەیە و دوو ئاراستە كاردەكەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بكرێت یاخود دوابخرێت.
ڕێبوار كەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی حكومەت سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڵام لەبەرامبەردا چەندین هێز و لایەنی سیاسی گرنگ لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن بۆ كاتێكی دیكە، ئەم وایكردووە كە هێشتا بەرچاوی هێزو لایەنە سیاسییەكان بەتەواوی ڕوون نەبێت ئاخۆ هەڵبژاردن دەكرێت یان دوا دەخرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا دواخستنی هەڵبژاردن بە ئەگەرێكی كراوە ماوەتەوە، چونكە سەدرییەكان و چەند هێز و لایەنێكی دیكەی شیعە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندان، لە بەرامبەریشدا حكومەت و كۆمیسیۆن بەردەوامن لەسەر گرتنە بەری ڕێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆیە پێدەچێت ئەم ململانێیە تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی هەبێت و دواتر یەكلایی بكرێتەوە ئاخۆ هەلبژاردن بەڕێوە دەچێت لەوادەی خۆیدا یان دوادەخرێت.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لەكاتێكدایە كە سەرەڕای ئەوەی بەگوێرەی یاسای كۆمیسیۆن ماوەی مانگێكە هێزو لایەنە سیاسییەكان دەتوانن دەست بكەن بە بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵام تا ئێستا بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق زۆر بەسستی بەڕێوە دەچێت و لە چاوەڕوانی دواخستنی هەڵبژاردنەكاندان بەشێوەیەكی فەرمی.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



