
SNN
سەر لە بەيانی ئەمڕۆ سێشەممە، چەند گوندێک لە سنووری قەزای پێنجوێن بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانکرا و زيانی گيانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەپێی زانيارييەکانی SNN بۆردوومانەکە نزیکەی 20 خولەکی خایاندووە و لە کاتژمێر 06:30 خولەک دەستیپێکردووە، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، ناوچەی کشتوکاڵین، لەوانەش گوندەکانی (خنویانە، ئۆمەرەسێنان، بناویان، کانی میران، وریاوە، ساڵیاوە و قزڵجۆ)
لەو بارەيەوە، قایمقامی پێنجوێن لە لیدوانێکيدا رايگەياندووە: “هەرچەندە زانیارییەکان سەرەتایین، بەڵام هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بن، بەدواداچوونی زیاتریش دەکەین.
دەشڵێت “بۆردومانەکە زەرەر و زیانێکی وای نەبووە لە گیانی و ماددی، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ جووتیارانی ناوچەکە دروستکردووە.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


