چوارشەممە ئەگەری دواخستن یان ئەنجامدانی هەڵبژاردن یەکلادەکرێتەوە

هەڵبژاردن
SNN
سبەینێ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق و بەرپرسانی عێراق دوا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا نیشاندەدەن و بڕیار لەبارەی ئەگەری دواخستن یان ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەدرێت.
کۆبوونەوەکە بە بەشداری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و نوێنەرانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی عێراق و کۆمسیۆن و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.
کازمی و بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە دوایین هەڵوێستیاندا سووربوونی خۆیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا نیشانداوە.
ئەمریکاش هۆشداریداوە لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن، ماتیۆ توڵەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە دوایین چاوپێکەوتنیدا وتی “دواخستنی هەڵبژاردن رەوشی وڵاتەکە خراپتر دەکات”
لەگەڵ ئەوەشدا بە گوێرەی بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق تا ئێستا بەرچاوی هێز و لایەنە سیاسییەكان ڕوون نیە ئاخۆ هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكرای خۆیدا دەكرێت یان دوادەخرێت بۆ ساڵی داهاتوو لەسەر داوای بەشێک لە لایەنە شیعەکان لە نێویشیاندا رەوتی سەدر کە خاوەنی جەماوەرێکی فراوانە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



