
SNN
سەرۆکوەزيرانی بەڕيتانيا رايگەياند: کۆمەڵەی حەوت ناسراو بە (G7) ڕێکەوتوون لەسەر پلانێک بۆ رێکەوتن لەگەڵ تاڵیباندا، مەرجی یەکەمی رێکەوتنەکە ئەوەیە دەبێت چەکدارانی تاڵیبان ڕێڕەوێکی پارێزراو دابین بکەن بۆ ئەو ئەفغانیانەی کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن تەنانەت لە دوای 31 ی مانگی ئەم مانگەشەوە.
بۆريس جۆنسن سەرۆکوەزيرانی بەڕيتانيا دوای کۆبوونەوەکەی G7 ئاماژەی بەوەکرد: “ئەوەی کردمان ئەوەیە کۆمەڵەی حەوت ڕێکەوتن نەک تەنها لەسەر هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گواستنەوەی هاووڵاتیاندا، بەڵکو لەسەر نەخشە ڕێگایەکیش لەسەر ئەوەی چۆن لەگەڵ تاڵیباندا ڕێبکەوین.”
وتیشی “مەرجی یەکەمی ئێمە ئەوەیە دەبێت ئەوان گرنتی ئەوە بدەن ڕێگا بدەن هاووڵاتیان وڵاتەکە جێبهێڵن، لە 31 ی مانگی هەشت و دواتریشەوە، ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بێنە دەرەوە.”
راشيگەياند: “هەندێکیان دەڵێن ئەوە قبوڵ ناکەن، بەڵام هیوادارم هەندێکیان لەوە تێبگەن، چونکە کۆمەڵەی حەوت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لە ڕووی ئابووری و دیبلۆماتی و سیاسییەوە.”
جۆنسن دەشڵێت “ئەوەی ئێمە دەیڵێین ئەوەیە ئەفغانستان نابێت دووبارە بگەڕێتەوە دواوە و ببێتە شوێنی دروستبوونی تیرۆر، ئەفغانستان نابێت ببێتە دەوڵەتێکی ماددە هۆشبەرەکان، کچان دەبێت بخوێنن.”
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



