
وەزارەتی کشتوکاڵ
SNN
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بەشێکی زۆری دەسەڵاتەکانی وەزارەتەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکان دابەزاند.
بێگەرد تاڵەبانی وەزيری کشتوکاڵی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان کردووە باسی لەوەکردووە: “لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران، خاوەن کار، پرۆژەکانی کشتوکاڵی، سامانی ئاژەڵ، کەرتی پەلەوەری و کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری و کارگێریەکانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەزاند”.
پێشتر، هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکان و سەرجەم ئەو کاروبارانە دەبوایە لەسێ پارێزگاکەی دیکەی هەرێم سەردانی هەولێر بکەن، بەڵام لەمەودوا لەناو پارێزگاکانی خۆیاندا کاروبارەکانیان بۆ راییی دەکرێت
بەپێی نوسراوەکە دابەزاندنی دەسەڵاتەکان بەمشێوەیە دەبێت
دەسەڵاتە کارگێڕییەکان:
-پێدانی مۆڵەتی بەخێوەکەر بۆ ساڵێک.
-پێدانی مۆڵەتی بێ موچە بۆ ساڵێک.
-هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ موچەیی بەپێی خاڵی 2.
-لاری نەبونی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بەکالۆریۆس بەپێی پەیڕەوی ژمارە (11)ی سالی 2021ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
– پێدانی دەسەڵاتی خەرجی دەرماڵەکان بەپێی یاسا و رێنوێنییەکان.
پێدانی دەسەڵاتە هونەرییەکان:
-پێدانی دەسەڵاتی رێکخستنی گرێبەستی کشتوکاڵی.
-هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی ئەگەر بەهۆی سەرپێچییەوە بێت یان جوتیارەکە خۆی داوای هەڵوەشاندنەوە بکات.
-پێدانی دەسەڵاتی گواستنەوەی بڕیاری دابەش بۆ سەر یەکێک لە وەرەسەی خاوەن بڕیاری گرێبەستی کشتوکاڵی لەکاتی مردنیدا یان تەنازولکردنی خاوەن گرێبەست بۆ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی کە لە ژیاندا ماوە.
-پێدانی دەسەڵاتی گواستنەوەی بڕیاری دابەش بۆسەر یەکێک لە وەرەسەری خاوەن بڕیاری دابەش لەکاتی مردندا.
-پێدانی دەسەڵاتی تەرخانکردنی زەوی و رێکخستنی گرێبەست بۆ پرۆژەکانی کە لای خوارەوە دیاریکراون. تا رێژەی 5 دۆنم جگە لە پرۆژەی گەورە و پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە پێویستیان بە رەزامەندیی وەزیرە.
-پرۆژەکان (پرۆژەی پەلەوەریی گۆشت و هێلکە، کارگەی ئالیک، جوجک هەڵهێنەر، پرۆژەی ئاژەڵی، پرۆژەی حەوزی ماسی، ژوری پلاستیکی، پڕۆژەی هەنگەلان).

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


