
SNN
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند دەست بەسەر ژمارەیەک ئامێری دەنگدان و کارتی بایۆمەتریدا گیراوە کە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەوەی خستووەتەڕوو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون کەسانی پسپۆڕبوون لە بواری ساختەکاریدا و یەک ئامانجیان هەبووە ئەویش ساختەکردن بووە لە هەڵبژاردنەکە و دروستکردنی ئاژاوەگێڕی.
وتیشی: “ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون بۆ چەند کەسێک یاخود لایەنێکی سیاسی کاریان کردووە.
ئەگەرچی تا ئێستا روون نییە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت یاخود دوادەخرێت بۆ ساڵی داهاتوو، بەڵام شارەزایان هۆشداری لەبارەی ئەگەری ساختەکاری دەدەن، لە چەند رۆژی رابردووشدا سەعید کاکەیی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردن بە SNNی راگەیاند: “ناتوانرێت گرەنتی ئەوە بدرێت کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا ناکرێت”.

More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



