وەزیری دارایی عێراق: لەبری قەرز ئەو سامانە دەگەڕێنینەوە کە براوەتە دەرەوە

پارەی عێراقی
SNN
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: : لەبری ئەوەی قەرز لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بکەین، لە هەوڵی ئەوەداین ئەو پارانە بگەڕێنینەوە کە براونەتە دەرەوەی وڵات، ئەوەش دەبێتە چاکسازی ئابووری بۆ وڵاتەکە”.
عەلاوی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد کە “عێراق پێویستی بەو چوار ملیار دۆلارە نابێت کە بڕیاربوو لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی قەرزی بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو پارەیەی بە گەندەڵی براوەتە دەرەوەی وڵات لەنێوان 150 بۆ 200 ملیار دۆلاردایە کە تەنیا 5%ی لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە براوەتە دەرەوە”.
بۆ گەڕاندنەوەی سامانی عێراق، عەلاوی داوای هاوکاری و هەماهەنگی لە وڵاتان و دادگا نێودەوڵەتییەکان کرد و ئەوەشی دووپاتکردەوە کە گەڕاندنەوەی سامانی وڵاتەکە کارێکی ئاسان نابێت.
عەلاوی ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەنگاوی یەکەمدا عێراق هەوڵدەدات ئەو سامانە بگەڕێنێتەوە کە براونەتە وڵاتانی دراوسێ، بە نموونە ئەو 20 ملیار دۆلارەی عێراق کە لە بانکی ناوەندی لوبنان دیارنەماوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


