ئەردۆغان: لە سەر سنووری عێراق و ئێران و سوریا دیوار دروستدەکەین

رەجەب تەیب ئەردۆغان
SNN
سەرۆککۆماری تورکيا رايگەياند: “لەسەر سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ ئێران و عێراق و سوريا ديوار دروستدەکەين بەمەبەستی رێگريکردن لە کۆچکردن بۆ ئەو وڵایە”.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رایگەیاند: “لە پرسی کۆچدا زۆر هەستیارین، هەربۆیە لە سنووری ئێرانەوە تا سنوورەکانی عێراق و سوریا دیوار دروستدەکەین، ئێستاش نزیکەی 300 هەزار کۆچبەری ئەفغانی لە وڵاتەکەماندا هەن”.
سەرۆکی تورکيا باسی لە رەوشی ئەفغانستان کرد وتی “هێرشەکەی داعش لە کابوول پيشانیدا کە ئەو رێکخراوە چ مەترسییەکە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان”، دەشڵێت “گواستنەوەی هاووڵاتییان لە ئەفغانستانەوە بەشێوەیەکی چڕ بەردەوامە و حکومەتی تورکیا پلانێکی وردی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانە هەیە کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


