حکومەت لە رێگەی چێشتخانە و هۆتێلەکانەوە باجێکی نوێ لە هاووڵاتیان وەردەگرێت

پارەی عێراق
SNN
بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان باج لە رێستۆرانت و هۆتێلەكان وەردەگیرێت و ئەو پارەیەش راستەوخۆ لەو گەشتیارانە وەردەگیرێت كە سەردانی رێستۆرانت و هۆتێلە چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەكان دەكەن، لایەنە پێوەندیدارەكانیش باس لە شێوازی پێدانی ئەو باجە دەكەن كە داهاتەكەی بۆ حكومەتە.
لە ئێستادا هەر گەشتیار و هاووڵاتییەك سەردانی رێستۆرانتی چوار و پێنج ئەستێرە بكات، راستەوخۆ لەگەڵ نانخواردنەكە 10%ی باجی لێ وەردەگیرێت، ئەگەر بەهای نانخواردنەكە 100 هەزار دینار بێت، 10 هەزار دیناری باجەكەشی لێ وەردەگرن كە بۆ حكومەتە، هۆتێلە چوار و پێنج ئەستێرەكانیش ئەگەر كەسێك شەوێك بە 100 دۆلار بمێنێتەوە، 10 دۆلاری لێ وەردەگیرێت وەك باج بۆ حكومەت.
مەحمود تۆفیق، بەرپرسی كۆمەڵەی رێستۆرانت و چێشتخانەكانی سلێمانی بە ئەنادۆڵی راگەیاند: ئەو سیستمەی كە دانراوە بۆ وەرگرتنی باج لە رێستۆرانتە چوار و پێنج ئەستێرەكان، پارەكە راستەوخۆ لەو كەسە وەردەگیرێت كە لەو رێستۆرانتانە نان دەخوات و بڕەكەشی 10% دیاری كراوە، ئەو پارەیە بەو شێوەیە دەدرێت بە حكومەت، كاتێك خاوەن رێستۆرانتێك حیساباتی مانگانەی خۆی دەكات، بۆ نمونە ئەو رێستۆرانتە لە یەك مانگدا پێنج ملیۆن دینار قازانجی بووە، جگە لە خەرجی، لەو بڕە پارەیەی كە بۆی ماوەتەوە، باج و چاودێری دارایی لە 10%ی ئەو پارەیە وەردەگرن، چونكە باج مانگانە دەگەڕێت بەسەر شوێنەكان.
روونیشیکردەوە، هەمو شوێنێكی گەشتیاری یان بازرگانی حیساباتی مانگانەی خۆی هەیە، هەر لە هۆتێلێكەوە بگرە تا هەر شوێنێكی تر، ئەو كەسە بۆ ئەوەی حیساباتی خۆی بزانێت، خەرجییەكان لەو پارەیە دەردەكات كە دەستی كەوتوە و ئەوەی دەمێنێتەوە قازانجە، لەو قازانجەش بەشێك لەو پارەیە بۆ باجە، ئەو پارەیە لە حیسابی هۆتێل یان رێستۆرانتەكە ناڕوات، بەڵكو ئەو پارەیەیە كە وەرگیراوە لە میوانەكان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



