
SNN
سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: “له به‌رپه‌رچی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی داعشی خوراسان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئامانجێكی رێكخراوه‌كه‌یان له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پێكاوه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاويکردەوە: “له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج”.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: “هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه و به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیشیان ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه و له هێرشه‌كه‌دا پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌فغانستان 182 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 13 له‌وانه سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بوون، دواتریش رێكخراوی داعشی خوراسانی به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه راگه‌یاند.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



