
SNN
ئەمڕۆ هاوپەیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئامادەکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و چۆنێتی دەستپێکردنی هەڵمەتى بانگەشە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، هەڵسەنگاندن بۆ بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان کرا و بڕیاردرا دەزگا و ئۆرگانەکانی یەکێتی و گۆڕان ئاشنا بکرێن بە راسپاردە و بڕیارەکانی ئەم لیژنەیە بۆ ئەوەی لە هەر بازنەیەکی هەڵبژاردندا ئامادەکاری تەواو بکرێت.
پاش گفتوگۆکردن، کۆبوونەوە پەیام و دروشمی سەرەکی هاوپەیمانی کوردستانی پەسەندکرد و رۆژی سازدانی مەراسیمی ناساندنی کاندیدەکانی دیاری کرد.
هەروەها کۆبوونەوە جەختی کردەوە کە دەبێت بەرنامە و پلانی هاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان روون بکرێتەوە کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی مافەکانیانە و ئەم هاوپەیمانێتیە دەتوانێت ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ لەبەغدا و بەیەک دەنگ داوای ئەو مافانە بکات تا لەسایەیدا ژیان و گوزەرانی خەڵك باشتر بكرێت.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



