
مووچە
SNN
ئه‌مڕۆ شەممە 28ى ئاب، 2021، حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: گۆڕانکارییەک لە وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانى پێشمەرگە کراوە، پێشووتر لەگەڵ خانەنشینانى شارستانی جیاوازییان یەک ڕۆژ بوو، بەڵام ئەو مانگە خانەنشینانى پێشمەرگە و سەربازی لە ناوەڕاستی هەفتە لە لیستی چوارەم، یان پێنجەمی دابەشکردنی مووچە دەبێت.
راشیدهگهێنێت: مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمەرگە و شارستانی بە دوای یەک دەدرا، بەوەش قه‌ره‌باڵغییه‌كى زۆر لە بانکەکان دروست دەبوو، گلەییەکی زۆر هەبوو، بۆیه ئەو گۆڕانکارییە کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هه‌رێمى كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، سەرەتا پێشنیاز کرا مووچەی خانه‌نشینانى شارستانی پێش بخرێ، دواتر سەربازی پێش خرا، ڕوونیشى كرده‌وه: پارەی مووچەی خانەنشینانى سەربازی له پارەی خانەنشینانى شارستانی زۆرترە، بەڵام دواجار بڕیار درا مووچەی خانەنشینانى سەربازی پێش بخرێ.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى له هه‌فته‌ى داهاتوودا دابه‌ش بكرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



