لە سلێمانی سەنتەری وەرگرتنی ڤاكسین بۆ مامۆستایان دەکرێتەوە

هەڵمەتی وەرگرتنی ڤاکسین
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە لەپارێزگای هەولێر هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بەمامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە دەستیپێکرد و وەزیری پەروەردەش رایگەیاند: لە ئێستادا سەنتەری وەرگرتنی ڤاكسین بۆ مامۆستایان لەپارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کراونەتەوە و لەداهاتوویەکی نزیکدا هەمان سەنتەر لەسلێمانیش دەکرێتەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: کردنەوەی سەنتەری وەرگرتنی ڤاكسین بۆ مامۆستایان هەنگاوێکی گرنگی کارکردنی بەیەکەوەیی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمە بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی و جێبەجێکردنی رێنماییەکان پێش دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، زۆرترین رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە لەسنووری پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە و تا ئێستاش 60 هەزار مامۆستا ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمارکردوە.
وا بڕیارە رۆژی 14ـی ئەیلول دەوامی خوێندیان دەستپێبکاتەوە و لەئێستادا هەڵمەتێک بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەوە بەڕێوەدەچێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


