“بکوژەکانی جوانڕۆی باڵەبان لە دەزگایەکی باڵای ئەمنی هەولێر دەوام دەکەن”

جوانڕۆی باڵەبان
SNN
تیمى پارێزەرانى دۆسیەى کوژرانى جوانڕۆى باڵەبان ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاند: بکوژانى جوانڕۆ سەر بە دەزگایەکى ئەمنى باڵان و لەهەولێر دەوام دەکەن، بۆیە پۆلیس ئامادە نییە دەستگیریان بکات.
پارێزەرێکى دۆسیەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسى هاوبەشدا لەگەڵ کەسوکارى جوانڕۆ، پۆلیسى دێگەڵەى تۆمەتبارکرد بەوەى بکوژانى جوانڕۆ دەستگیرناکات، لەکاتێکدا تەواوى ناو و ناونیشانیان رادەستکردوون.
وتیشى “دەستگیرنەکردنى تۆمەتبارەکان جێگەى گومانە، تۆمەتبارەکان سەر بە دەزگایەکى ئەمنى باڵان و لەهەولێر دەوام دەکەن”.
پارێزەرەکە ئەو دەنگۆیانەشى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن جوانڕۆ لەسەر کێشەى کۆمەڵایەتى کوژرابێت و دەڵێت جوانڕۆ لەرووداوێکى زۆر گومانایدا تیرۆرکراوە.
بەرەبەیانى 22ى حوزەیرانى 2021، تەرمى هونەرمەند جوانڕۆى باڵەبان کە ئەندامى تیپی جوقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بوو لە سنورى هەولێر بەخنکێنراوى دۆزرایەوە و تائێستا هۆکارى خنکاندنى لەلایەن پۆلیسەوە ئاشکرانەکراوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



