مەرجەکانی گەڕانەوەی سەدر بۆ هەڵبژاردن ئاشكرا دەکرێت

موقتەدا سەدر
SNN
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق، 10 مەرجی نهێنی هەبووە بۆ هەموواركردنەوەی دەستووری عێراق لە پای گەڕانەوە بۆ كێبەركێی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو مەرجانەش لە راگەیەنرا و بەڵگەنامە ئاشكراكاندا تا ئێستا بڵاونەكراونەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن کە ئەمڕح چوارشەممە، 1ی ئەیلول بڵاوکراوەتەوە، مەرجی سەدر ئەوەبووە لە ماوەی شەش مانگدا پاش یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی داهاتوو دەستوور هەموار بكرێتەوە هەر بەو میكانیزمانەی لە دەستووردا خۆیدا هاتووە لە رێگای لیژنەیەكی تایبەتەوە.
ئەو بڕگانەشی سەدر پێداگری كردووە جێگیر بكرێن زیاتر پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی چەكی بێ مۆڵەت و بلاو و جەختكردنەوەی زیاتر لە سەربەخۆیی دامەزراوەی سەربازی و قەدەغەكردنی پەیوەستبوونی گروپی چەكدار بەمەرجەعیەتی سیاسی دەرەكییەوە، ئەمە جگە لە بڕگە و مادەكانی پەیوەست بە خۆپیشاندان و مافی مرۆڤ و چۆنییەتی دابەشكردنی سامان و سیستمی حوكمڕانی.
موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (27ى ئابى 2021) لە بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردن پاشەکشەیکرد و داواى بەشداریی ملیۆنى لە لایەنگرانى کرد.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



