نوێترین زانیاری لەبارەی بەڕێوەچوونی دادگایكردنی گیراوانی بادینان

پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینا ئاماژە بەوە دەكات لە ئێستادا سەرۆكی دادگا و دووان لە دادوەرانی دادگاكە بە دادوەری دیكە گۆڕدراون، هاوكات هەر بە گوێرەی بڕیارەكانی دادگاش دەبێت لەم مانگەدا سێ دانیشتنی تایبەت بە دادگایكردنی گیروانی بادینان بەڕێوەبچێت، دەشڵێت تا ئێستا وەڵامی داواكارییەكامان نەدراوەتەوە لەبارەی گواستنەوەی دەستگیركراوان بۆ چاكسازی گەورانی هەولێر.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بەSNNی ڕاگەیاند: لە دواین گۆڕانكاریییەكانی تایبەت بە كەیسی دەستگیركراوانی بادینان گۆڕانكاری لە سەرۆكی دادگای تاوانی دووی هەولێر، كە تایبەتە بە ئاسایش گۆڕدراوە هاوكات دووانی دیكەش لە دادوەرانی هەمان ئەو دادگایە گۆڕدراون و دادوەری دیكە لە شوێنیان دانراون جێگایان دانراون، تا ئێستاش هۆكاری ئەو گۆڕانكارییەمان بە وردی بۆ ڕووننەبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە پێی بڕیارەكانی پێشووتری دادگا دەبێت لەم نانگەدا سێ دانیشتنی دادگایكردنی ئەو دەستگیركراوانەی بادینان بەڕێوە بچێت بە جۆرێك لە ڕۆژانی 6 و 8 و 20ی ئەم مانگە ئەو سێ دانیشتنە بەڕێوەبچێت، بەڵام نازانین لەو دادگایكردنانەدا بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدرێت یان جارێكی دیكە درێژە بە دانیشتنەكان دەدرێت.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئێمە لە مانگی ڕابردوودا ئەوەمان بڵاوكردەوە كە دۆخی دەستگیركراوانی بادینان لە ڕەوشێكی باشدا نییە و داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە ئەو دەستگیركراوانەی كە لە ئاسایشی گشتی گیراوان بگوازرێنەوە بۆ چاكسازیی گەورانی هەولێر، بەڵام تائێستا وەڵامی داواكارییەكەمان نەدراوەتەوە ئەو دەستگیركراوانە لە لایەن ئاسایشەوە زیندانیكراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


