
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “پێویستە بەر لە بڕیاردان لەسەر کارکردن یان نەکردن لەگەڵ ئەو حکومەتەی کە بڕیارە تاڵیبان پێکیبهێنێت، دەبێت بزانین حکومەتەکە چ جۆرە حکومەتێكە”.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ تاڵیبان بە شێواز و جۆری ئەو حکومەتە بەندە، کە بڕیارە بزووتنەوەکە پێکیبهێنێت.
وتیشی: “بەر لەوەی قسە لەسەر شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ هەر حکومەتێكی نوێی ئەفغانستان بکەین، دەبێت چەند شتێك روون بکەینەوە، سەرەتا دەبێت حکومەتێکی نوێ لە ئەفغانستاندا هەبێت کە تاوەکو ئێستا پێکنەهێنراوە. دووەم دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تیشکبخاتەسەر نەک تەنیا ناوی حکومەتی ئەفغانستان بەڵکو شێوازی کارکردنی و هەروەها رەفتارەکانیشی، لەدوای ئەوە ئێمە دەتوانین هەڵسەنگاندن بکەین کە ئایا چ شتێک لە بەرژەوەندی ئێمەیە و چ شتێک بە زیانمانە.”
پرایس دەشڵێت: “ئەمریکا کار لەگەڵ حکومەتی تاڵیبان ناکات ئەگەر ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت، کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دانیشتنی چەند رۆژ لەمەوبەریدا، داینابوون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


