كۆگانی ژووری بازرگانی سلێمانی پێنج هەزار هەلیكار دەڕەخسێنێت و بەشی شەش مانگ خۆراكیان تیادا هەڵدەگیرێت

سیروان محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی پرۆژەی دروستكردنی كۆگاكانی ژووری بازرگانی سلێمانیكرد و پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژەكە دوپاتكردوە، سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەو پرۆژەیە پێنج هەزار هەلیكار دەڕەخسێنێت و لە توانایدا هەیە بەشی شەش مانگی پێداویستی خۆراك بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵبگرێت لەسەر ئاستی عێراقیش گەورەترین كۆگا دەبن.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك هەمیشە لە ئێستا و ڕابردوودا (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت پاڵپشتێكی تەواومان بووە بۆ ئەوەی بتوانین كەرتی بازرگانی و پیشەسازی لەم سنوورە زیاتر پەرەی پێبدەین، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە ئێستادا توانیومانە لە %90ی پرۆژەی دروستكردنی كۆگاكانی ژووری پیشەسازی و بازرگانی سلێمانی تەواو بكەین و بە گوێرەی ئەو پلانەشی دامانناوە تا كۆتایی ئەم ساڵیش سەرجەم كارەكانی پرۆژەكە تەواوبكەین كە لەسەر ئاستی عێراق گەورەترین پرۆژەی لەو شێوەیە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە دەتوانین بڵێین سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق دەبێتە شارێكی تەواو پیشەسازی و بازرگانی چونكە لەڕێگەی ئەم كۆگایانەوە دەتوانین كاڵاو پێداویستییەكان بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان هەناردە بكەین و بەشی پێداویستی شەش مانگی لە خۆراك و پێداویستییە گرنگەكانی هاووڵاتیان هەڵبگرین بەجۆرێك لە پرۆژەكەدا كۆگای تایبەت بۆ هەڵگرتنی پێداویستی خۆراكی و ئامێری كارەبایی و پێداویستی دەرمان و چەند كاڵایەكی دیكە جیاكراونەتەوە.
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە، بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە دەتواندرێت هەلیكار بۆ زیاد لە پێنج هەزار هاووڵاتی سنوورەكە بڕەخسێندێت كە بەدڵنیاییەوە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگامانیش دەتوانن ببنە خاوەن كاری خۆیان لەم پرۆژەیەدا، بۆیە بە خۆشحاڵییەوە (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتیش بەڵێنی هەموو هاوكارییەكی بۆ تەواكردنی پرۆژەكە و دابینردنی هەلیكار بۆ گەنجانی پێداوین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


