
هالاند
SNN Sport
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا، نرخی هالاندی هێرشبەری لاوی بە توانای یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی دەرکەوتنی بە ئاستێکی بەرز لە یارییەکانی ئەم وەرزە.
هالاند لە گواستنەوەکانی زستانەی ساڵی رابردوو بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی سالزبۆرگی نەمساییەوە بۆ ماوەی 4 ساڵ و نیو پەیوەندی بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند کردو لە ئێستاشدا نرخەکەی بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرزبووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، هالاند نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ساڵی 2022 دەبێتە 120 ملیۆن یۆرۆ، سەرەڕای ئەوەی بە پێی خاڵێک لە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو بە 75 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبهێڵێت.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئامادەیە نرخێکی بەرز لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە دابنێت، ئەگەر هەر یانەیەک 120 ملیۆن یۆرۆ لەسەر مێز دابنێت، بروسیا دۆرتمۆند ئامادەیە گفتوگۆی لەگەڵدا بکات.
هالاند لەمانگی کانونی دووەمی رابردووەوە پەیوەندی بە یانەی بروسیا دۆتمۆند کرد، توانیویەتی 13 گۆڵ بکات، ئەو رێژە گۆڵەش لە میسی و رۆناڵدۆ زیاترە.
هالاندی نەرویجی و تەمەن 19 ساڵ ئامانجی سەرەکی یانەی ریاڵ مەدریدە، یانەی شاهانە دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت لە گواستنەوەکانی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



