
SNN
كه‌سوكاری ده‌ستگیركراون له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند،”كه‌سوكاری ئێمه تاوانبارنین و ئازادی خوازن”.
هه‌روه‌ها دا‌واشیان کرد “هاووڵاتیانی هه‌رێم پشتگیریانبن و حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری ئازادكردنی ده‌ستگیركراوانی بادینان ده‌ربكات”.
وابڕیاربوو، پێنج لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان له دادگای تاوانی هه‌ولێر، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و سیخوڕیكردن و چەند تۆمه‌تێكی تر دادگایی بكرێن، به‌ڵام دادگاییكردنه‌كه دواخرا.
لەسەر دواخستنی دادگاييەکەش، عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەيسبووکی خۆی نوسيويەتی “دیسانەوە دواخستنی دادگایی‌کردنی چالاکوانانی بادینان سزادانە، تائێستا ھیچ چەک و تەقەمەنیەک نەگیراوە دەڵێن گروپی چەکدارن، ھیچ بەڵگەی سیخوڕیەک یان ھەوڵی تیرۆرێک نیە نا بۆ دواخستنی دادگایی”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
1 hour لهمهوپێش



