زانکۆی گەرمیان هۆکاری سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسواری دەستنیشان کرد

SNN
زانکۆی گەرمیان هۆکاری سوربونی ئاوی بەنداوی باوەشاسواری دەستنیشان كردو باس لەوەشدەکات: لە ئێستادا ئاوی بەنداوەکە شیاو نییە بۆ بەکارهێنان لەلایەن مرۆڤ و هەروەها بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش.
بەپێی راگەیەندراوێكی زانكۆكە، دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی سوربونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆ لیژنەیەکی پسپۆڕ لەزانکۆی گەرمیان لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆمان پێکهێنرا، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکاری سوربونی ئاوی بەنداوەکە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لیژنەکە لە رۆژی دوشەممە 23/8/2021 و رۆژی هەینی 27/8/2021 لە دو کاتی جیاواز و بە دو تیمی جیاواز سەردانی بەنداوەکەیان کردو چەندین نمونەیان لە ئاو و خاکی بەنداوەکە وەرگرت بەمەبەستی شیکارکردنێکی زانستی و دروست بۆ دەستخستنی دەرئەنجامەکانی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر ڕەنگی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار ھاتوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای تاوتوێکردنی ئەنجامی شیکارییەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شیکاری زانستی لەکۆتاییدا لیژنەکە گەیشتن بە دو خاڵ کە بریتین لەوە :ئاوی بەنداوەکە چەندین گۆڕانکاری کیمیایی بەسەریدا هاتوەو ئەو گۆڕانکارییە کیمیاییانە بۆتە هۆکاری سەرهەڵدانی قەوزەیەک کە ڕەنگی سورە.
لە خاڵی دووەمیشدا ئاماژە بەوەدراوە، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر ئاوی بەنداوەکە ھاتوە لە ئێستادا ئاوی بەنداوەکە شیاو نیە بۆ بەکارهێنان لەلایەن مرۆڤ هەروها بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداریش.
زانكۆی گەرمیان هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە کورتەی ئەنجامەکان و کۆی کارو شیکاری لیژنەکە پێشکەش بە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان دەکرێت بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کاری پێویست.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
13 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
13 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
14 hours لهمهوپێش



