
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق.
لە دیدارێکدا کە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاهیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی زیاتری هەردوولا کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری، پەروەردە و کولتووری.
بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی. راشیگەیاند لەچوارچێوەی ھەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێکی خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر، پێویستمان بە هاوکاری و پشتیوانیی دۆستەکانمان دەبێت تاوەکو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو کایەکانی ژیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


