
SNN
لە کاتی رێگری هێزەکانی پۆلیسی دارستان لە زێدەڕۆیی چەند کەسیک بۆ سەر موڵکی گشتی لە گەڕەکی تووە سپی ئەو شارە، لە لایەن زێدەڕۆکارانەوە هێرشیان کرایە سەر و بە هۆیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و شەش پۆلیس بە بەرد و فیشەک بریندار کران.
لەو بارەوە عەمید هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: پاراستنی ناوچەی تووە سپی و رێگری لە زێدەڕۆیی لەو ناوچەیە، کە پێشتر لە ئەستۆی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بووە، ماوەی سێ رۆژە بە پۆلیسی دارستان سپێردراوە و بە فەرمانی دادوەر و بە مەبەستی رێگری لە دەستدرێژی بۆ سەر موڵکی گشتی، مەفرەزەکانیان لە ئەرکدابوو.
وتیشی: لە کاتی رێگری لەو کەسانەی بە زێدەڕۆیی خانوویان دروست دەکرد، هێرشکراوەتەسەر هێزەکانی پۆلیسی دارستان و بە بەرد و فیشەک شەش پۆلیس و عەمید ئاری رەئوف بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان برینداربوون.
وتیشی، لە کاتێکدا زێدەڕۆکاران تەقەیەکی زۆریان کردووە، هێزەکانی پۆلیسی دارستان بۆ رزگارکردنی بریندارەکان ناچاربوون تەقە بە ئاسماندا بکەن و لەئێستادا بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان لە نەخۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



