
SNN
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رایگەیاند: ئەو رەخنانە پشتگۆێ ناخەن کە رووبەڕووی بەشێک لە بەرپرسە حکومییەکان کراونەتەوە.
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی ئەیلول، لەگەڵ، قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیانەدا كۆبووە كە سەر بە یەكێتی و گۆڕانن و لەپۆستەكانیان بەخشراون و ئەو پەیامەی پێگەیاندن :” هەندێک بەرپرسی ئیداری لەپۆستەكانیاندا گلەیی و رەخنەی زۆریان رووبەڕوو بووەتەوە، ئێمەش بەدڵنیاییەوە ئەو رەخنانە پشتگوێ ناخەین و هەر بەرپرسێك خەمسارد و گەندەڵ بێت لێی قبوڵ ناكەین و دەیگۆڕین”.
راشیگەیاند: كارەكانی رابردووتان جێگەی رێزە لامان، ئێستاش كە لەپۆستەكانتاندا نەماون خەمخۆر و داكۆكیكاری راستەقینەتان دەبین و پێویستە لەم قۆناغەدا بە ئەرك و رۆڵی حزبی خۆتان هەڵسن، ئێوە خاوەن ئەزموونن لەبەڕێوەبەریی و كاری ئیدارییدا، بۆیە بڕیارمانداوە پێداچوونەوە بكەین و لەمەشدا توانا و لێهاتویی ئێوە وەك كەسانێكی خاوەن ئەزموون لەبەرچاو دەگرین.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



