بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی کێشەی گوندی تووەسپی چارەسەر دەکرێت

SNN
کێشەی گوندی تووەسپی چارەسەر دەکرێت و قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند: جێگری سەرۆکی حکومەت ھاتووەتە سەر ھێڵ و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک کێشەی زیادەڕۆیی لەو سنوورە لە ئایندەدا چارەسەر دەکرێت.
بهئامانجی چارهسهری كێشهی دانیشتوانی گوندی تووەسپی، ئەمڕۆ چوار شەممە 22.9.2021، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پێشوازی کرد له نوێنهری دانیشتوانی گوندی تووهسپی و رایگهیاند: جێگری سهرۆكی حکومەت ھاتووەتە سەر ھێڵ و له ههوڵی چارهسهركردنی كێشهكهدان بەشێوەی یاسایی.
لە بارەی کێشەی ئەو گوندە کە شەوی رابردوو بەھۆی دروستکردنی چەند خانویەکی زیارەڕۆیی رووداوێکی نەخوازراو روویدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە ئامادهبونی بهڕێوهبهری ناحیهی بهكرهجۆ و بهشی یاسایی قائیمقامیهتی سلێمانی رایگەیاند: پێشتر ھەوڵی چارەسەر کردنی کێشەی زیادەڕۆیی ئەو گوندەیان داوە و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک و جیاکردنەوەی سنووری گوندەکە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە چاوەڕێی ئەو ھەوڵانەیان نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی ،
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لهسهر فهرمانی قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكی حکومەت ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی گوندی تووەسپی دراوەو لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکھێنراوە و لە ئایندەیەکی نزیکداو لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک تایبەت بەو سنورە کێشەی زیادەڕۆیی بەشێوەی یاسایی چارەسەر دەکرێت، داواشی لە دانیشتوانی گوندەکەکرد ھاوکاریاننبن بۆ ئەوەی کێشەکانیان بەیەکجاری و لەڕێگەی دامەزراوەکانی حکومەتەوە چارەسەر بکرێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


