تەندروستیی جیهانی: ساڵانە بە هۆی پیسبوونی هەواوە 7 ملیۆن کەس دەمرن

SNN
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ساڵانە بە هۆی گازە ژەهراوییەکان و پیسبوونی هەواوە حەوت ملیۆن کەس گیان لەدەست دەدەن.
تەندروستیی جیهانی وێڕای توندترکردنەوەی رێنوێنییەکانی رێگری لە پیسبوونی هەوا ئاماژەی بەوەکردووە، گازە ژەهراوییەکانی ناو هەوا، هێندەی جگەرەکێشان و خۆراکی ناتەندروست زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.
رونیشیکردوەتەوە، پێوەرەکانی پێشووی پیسبوونی هەوایان گۆڕیوە و ئامانجیان لە توندتر کردنەوەی رێنماییەکان ئەوەیە کە بە جێبەجێکردنیان گیانی ملیۆنان کەس رزگار بکرێت.
تەندروستیی جیهانی دوایین جار لە ساڵی 2005دا پێوەرەکانی پیسبوونی هەوای راگەیاندبوو، ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی ئاستی پیسبوونی هەوا هەبوو.
ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە هێمای بۆ ئەوەشکردووە، کە پیسبوونی هەوا و گەرمبوونی زەوی دوو مەترسی گەورەن لە سەر ژیانی مرۆڤەکان و لە رێگەی کەمکردنەوەی پیسبوونی هەواوە دەتوانرێت، قەتیسبوون و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش کۆنتڕۆڵ بکرێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



