هەوڵێکی ساختەکاریی پارتی لە هەولێر شکست دەهێنێت

0
1291

SNN -عەلی حەمەسەعید

 

لەگەڵ نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ساختەکاری، ئامێرێکی دروستکردنی کارتی دەنگدان دەباتە بارەگای لقی دووی پارتی و کۆمیسۆنیش بەرپرسی نوسینگەی هەولێر لەکارەکەی دوور دەخاتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە لە بەرپرسانی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست  SNNکەوتوون،  پێش چەند هەفتەیەک بەرپرسی پێشووی ئۆفیسیی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر داوای بەرپرسانی پارتی لەهەولێر ئامێری تایبەت بە دروستکردنی کارتی دەنگدانیان بردووەتە بارەگای لقی دووی پارتی، بەڵام بردنی ئەو ئامێرەی کۆمیسیۆن بەبێ ئاگاداری ئۆفیسی نشتیمانیی کۆمیسیۆن بووە لە بەغدا، بۆیە لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بەم بابەتە دەزانن بڕیاری دوورخستنەوەی بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن دردەکەن و کوردێکی خەڵکی خانەقین بەناوی ( حەیدەر محەمەد) لە جێگەی دادەنرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە،هەر لەسەر داوای پارتی داوا لە بەرپرسی پێشووی ئۆفیسی هەولێر کراوەکە لەبەرژەوەندی پارتی گۆڕانکاری لە سنوری جوگرافی بازنەکانی دەنگدانی هەولێر بکات، بەڵام کۆمیسیۆن ئەمەشی ڕەتکردووەتەوە بۆیە کۆمیسیۆن ئەو کەسەی کردووەتە بەڕێوەبەری نوێی ئۆفیسی هەولێ، کە پێشتر بەڕێوەبەری ئامارو داتای كۆمیسیۆن بوو لە لقی هەولێر.

بۆ وەرگرتی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتەSNN پەیوەندی بە بەرپرسانی باڵای پارتییەوە کرد لە هەولێر، بەڵام بە بیانووی ئەوەی سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن کاتی ئەوەیان نیە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەن، هیچ لێدوانێکیان نەدا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this