
سەیرانگای دوکان
SNN
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە زۆرترینیان خەڵکی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی لە حکومەتی هەرێم بەردەستە، تا ئێستا بە دیاریکراوی دوو ملیۆن و 423 هەزار و 658 گەشتیار سەردانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان 31% زیادیکردووە.
پێشتر ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN وتبووی: ” تەنها لەماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاد لە 750 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە داهاتی هاتنی گەشتیارانیش زیاد لە 150 ملیۆن دۆلار بووە، هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارانیش پەیوەندی بەو هێمنی و ئارامییەوە هەیە كە باڵی بەسەر سلێمانیدا كێشاوە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



