عەبدولستار مەجید بۆ شاسوار عەبدولواحید: درۆکردن لەپێناو چەند دەنگێک بانگەشەیەکی نا ئەخلاقیە

SNN
کاردانەوەکان بەرامبەر بە وتەیەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە باسی لەوەکردبوو بە هۆی چوار پەرلەمانتارەکەیانەوە پەرلەمانتارانی تر دەستبەرداری ئۆتۆمبێل و پاسپۆرتی دیپلۆماسی و ئیمتیازاتی تر بوون بەردەوامە.
لە نوێترین کاردانەوەدا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی دراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندوە: لەم خولەی پەرلەماندا ئۆتۆمبێل بۆ هیچ پەرلەمانتارێک نەکڕدراوە تا فراکسیۆنێک بڵێت من نامەوێت و بابەتێکی لەو جۆرەش هەر بوونی نەبووە .
باسی لەوەشکردوە: پاسپۆرتی دیبلۆماسییش هەر مەترەح نەبووە تا پەرلەمانتارێک یان فراکسیۆنێک یان لایەنێک بیەوێت بیکاتە موزایەدە بەسەر ئەوانی دیکەوە گوایە لەبەر خەڵک ڕەتیکردۆتەوە “.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ روو لە شاسوار عەبدولواحید نوسیویەتی: ” تۆ بەحساب هێزی سیاسییت دەتوانی بانگەشەیەکی ئەخلاقیانەی دوور لە موزایەداتی ناڕاست بکەی، بەڵام درۆکردن لەپێناو چەند دەنگێک هەم بانگەشەیەکی نا ئەخلاقیە هەم درۆ و فێڵکردنە لە دەنگدەران و کۆی خەڵکی کوردستان” .
عەبدولستار مەجید لە کۆتایی وەڵامەکەشی بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نوسیویەتی: “ئەوەشی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، چەسپاو و دامەزراوین لەسەر ڕێگا و مەبادیئی خۆمان، نەگۆڕاوین نەدۆڕاوین نەکڕدراوین !”.
پێشتریش بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان ئەو بانگەشەیەی شاسوار عەبدولواحیدیان بە ناڕاست و بێ بنەما ناوبردبوو.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



