“خەڵکی کەرکوک باش ئەو کاندیدە دەناسن کە پێشتر لەسەر لیستێکی عەرەبی خۆی کاندیدی کردبوو”

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەباح حەبیب کاندیدی ژمارە 31ی لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە بازنەی یەکی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە سەردانی ناوچە جیاوازەکانی کەرکوکمان کردووە، بەردەوام گوێ لە داواکارییەکانی هاووڵاتیان دەگرین.
سەباح ئاماژە بەوە دەکات: بەشێک لە هاووڵاتیانی کەرکوک گلەیی ئەوە دەکەن کە کاتێک پەرلەمانتارەکان دەردەچن جارێکی دیکە ناگەرێنەوە بۆلامان و ئێمەیان لە بیر نامێنێت، ئێمەش لێرەدا بەرنامەکانی لیستی هاوپەیمانیان بیردەخینەوە بۆ ئەوەی کە هەرگیز دەستبەرداری گوێگرتن کێشەو گرفتەکانی هاووڵاتیان نابن.
لە وەڵامی پرسیارێکی SNNدا کە ئاڵا تاڵەبانی پێشتر لەسەر لیستێکی عەرەبی خۆی کاندید کردووە و ئێستا داوای دەنگ لە کوردانی کەرکوک دەکات سەباح وتی: “خەڵکی کەرکوک باش ئەو پەرلەمانتارانە دەناسن کە پێشتر لەسەر لیستێکی عەرەبی خۆیان کاندید کردووە و ئێستا دووبارە دێتەوە کەرکوک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، خەڵکیش باش دەزانێت کە کێ خزمەتی کەرکوکی کردووە و کێ بە دەم داواکارییەکانیانەوە دێت، بۆیە کەرکوکیان باش دەزانن کێ جێگەی ئومێدە و دەنگ بەکێ دەدەن نەک کەسێک لە دەرەوەت کەرکوک بێت و ئەمانیش دەنگی پێبدەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


