
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بە بێ لێبڕین بەردەوامە ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت و سبەی دووشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و هەروەها مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بە مووچەی لە %100 دابەشدەكرێت، هاوكات سبەی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سبەی دوو شەممە مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتای هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، هەروەها تا ئێستا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و پێدەچێت لەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە بخرێتە سەر ئەژماری بانكی هەرێم بە گەیشتنی ئەو پارەیەش پرۆسەی دابەكردنی مووچە خێرا تر دەبێت.
ماوەی سێ مانگە حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە بە بێ لێبڕین، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات بە شێوەی سولفە
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



