
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن، سبەی سێ شەممە مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی حكومەت دابەشدەكرێت و رۆژی چوار شەممە ش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ دوو شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەهێزەكانی پێشمەرگە بە مووچەی لە%100 دابەشدەكرێت، هاوكات سبەی سێ شەممە 28/9/2021 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، ڕەگەزنامە، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوازی نەوت و گاز و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەكانیان وەردەگرن
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی چوار شەممە 29/9/2021 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، هاوكات تا ئێستا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و بە گەیشتنی ئەو پارەیەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێرا تر دەبێت.
ماوەی سێ مانگە حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە بە بێ لێبڕین، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات بە شێوەی سولفە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



