بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک و يەکێتی دوانەی دانەبڕاوی یەکترن

0
773

SNN

لەشاری کەرکوک بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و زانای ئاینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و سەرۆک ھۆزەکان لە سنووری کەرکوک .

لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخ و گوزەران و داواکاری خەڵکی کەرکوک و بەھێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و قوڵکردنەوەی زیاتری پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکاندا لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی و ئارامی و خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە .

بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە لەرۆڵی مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و سەرۆک ھۆزەکانی کەرکوکی روانی لە خزمەتکردنی کایەکانی ژیان و بەھێزکردنی ھاریکاری و گیانی پێکەوەژیان لەشارەکەدا بۆئەوەش روونیکردەوە یەکێتی پابەند بەرێبازی راست و رەوانی سەرۆک مام جەلال سورە لەسەر هەڵوێستەکانی بۆداکۆکیکردن لە ماف و داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی خۆراگری کەرکوک بەھەموو نەتەوە و پێکھاتە رەسەنەکانی شارەکە ئەویش دوور لە پەراوێزخستن و جیاکاری مەزھەبی و نەتەوەیی .

ھاوسەرۆک پشت ئەستور بەدڵسۆزی و قوربانیدانی کەرکوکییەکان بۆ یەکێتییەکەی خۆیان رایگەیاند کەرکوک و یەکێتی دوانەی دانەبڕاوی یەکترن.
وتيشی، لەئەمڕۆشدا چاومان لەسەر کەرکوکییەکانە کە بەھەمان رۆحیەتی رابردوو بەشداری ئەم ھەڵبژاردنەش بکەن و سەری کەرکوک و کورد و یەکێتی بەرزبکەنەوە چونکە ئەم پرۆسەیە بۆ کورد چارەنووسسازە و سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان واتای بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد و پێکھاتە رەسەنەکانی ئەم شارەیە، بۆیە ھەموومان پێکەوە لەخەمی کەرکوکدا خەبات دەکەین و خزمەتی زیاتری شارەکەی خۆمان دەکەین.

ھەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە بەڕێوەچوو وێڕای خستنەڕووی چەندین سەرنج و پێشنیاز ئامادەبووان جەختيانکردەوە وەک ھەمیشە پشت و قەڵا دەبن بۆ یەکێتی و کاردەکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this