
SNN
لەکاتێکدا کە ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی پێشانگایەکی بازرگانی دەکرد لە باشووری ڕۆژئاوای شاری لیۆن، پیاوێک هێلکەی تێگرت.
هێلکەکە بەر شانی ماکرۆن کەوت، بەڵام هێلکەکە نەشکا. پیاوەکە بەخێرایی لە شوێنەکە دوورخرایەوە، ماکرۆن وتی هەوڵدەدات دواتر خۆی قسەی لەگەڵدا بکات.
ماکرۆن لە پێشانگای بازرگانی هۆتێل و خواردنی نێودەوڵەتی کاتەرین، وتی ” ئەگەر شتێکی هەیە پێم بڵێت، ڕێگەی بدەن بێت، دواتر دەچم دەیبینم.”
هەڵدانی هێلکە وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک شتێکی باوە، ماکرۆن لە ساڵی 2017 دا کاتێک کاندیدی سەرۆکایەتی بوو، لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ پێشانگایەکی کشتوکاڵی نیشتیمانی لە پاریس، هێلکەیەک بەر سەری کەوت و هێلکەکە شکا. لەمدواییانەشدا لەکاتێکدا ماکرۆن سەرقاڵی لایەنگرەکانی بوو لە شاری ڤالێنس، پیاوێک زلەیەکی لێدا.
واپێشبینی دەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا پاراستنی ئاسایشی ماکرۆن بەهێزتر بکرێت، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت بەر لە هەڵبژاردنەکان، دەرکەوتنە گشتیەکانی زیاتر ببێت.
تاوەکو ئێستا ماکرۆن بە فەڕمی ڕاینەگەیاندووە دووبارە خۆی کاندید دەکاتەوە بۆ پێنج ساڵی دیکەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا یاخود نا. بەڵام پێشبینی دەکرێت ماکرۆن دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


