روونکردنەوە دەدرێت لەسەر راگرتنی دەوامی خوێندن لە رۆژی دەنگدانی تايبەت

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەك ئامادەكارییەك بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن و نەفەوتانی دەنگی هیچ دەنگدەرێك، كۆمیسیۆنی بالا سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاریداوە كە دوو ڕۆژ پێش هەلبژاردنی گشتی هەڵبژاردنی تایبەت بە هێزەكانی ناوخۆ بەڕێوەبچێت، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دەكەوێتە ڕۆژی هەینی ئەوا نابێتە هۆی ڕاگرتنی دەوامی خوێندن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئۆفیسی نيشتمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNدراون: كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی بە كۆتا گەیاندووە و تەنها چاوەڕێی كاتە بۆ ئەوەی پرۆسەكە ئەنجام بدات، هاوكات بە گوێرەی یاسای كۆمیسیۆنیش ڕۆژی 8/10/2021 كە دەكاتە دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی سەرجەم ئەو كەسانەی لە دامودەزگا ئەمنییەكانی حكومەت كاردەكەن دەتوانن لە و ڕۆژەدا دەنگ بدەن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی خۆیان یەكلا بكەنەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەكە و بیریان بەلای دەنگدانی خۆیاندا نەیەت.
ئاماژە بەوەشكرداوە: بەپێی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2020 ی پەرلەمانی عێراق ئەو كەسانەی كە دەتوانن لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگەكانیان بدەن بریتین لە كارمەندانی هێزە سەربازی و ئەمنییەكان، ئاوارەكان، بەندكراوەكان و نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەكاندا كە خاوەنی كارتی بایۆمەترین، لەو رۆژەدا مافی دەنگدانیان دەبێت. دەنگدەرانی سەربازی و ئەمنیش لە كاتی دەنگدانیان كارتە بایۆمەترییەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە بۆ رێگرتن لە ساختەكاری، هاوكات بۆ دەنگدانی تایبەت 595 ناوەندی دەنگدان ئامادەكراون كە دوو هەزار و 584 وێستگەی دەنگدان لە خۆدەگرن ولە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 75 هەزار و 727 كارمەندی سوپا، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی، پۆلیس، ئاسایش، هەواڵگری و دژەتیرۆر مافی دەنگدانیان هەیە.
بەوتەی بەرپرسانی كۆمیسیۆن و پەروەردە بەهۆی ئەوەی ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دەكەوێتە ڕۆژی هەینی ئەوا نابێتە هۆی ڕاگرتنی دەوام لەو ناوەندانەی كە پرۆسەكەیان تیادا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەگەریش پێویست بكات ئەوا ڕۆژی پێنجشەممە ئەو ناوەندانەی دەنگدانیان تیادا ئەنجامدەدرێت ئامادە دەكرێن ئەوانیش ژمارەیەكی كەم هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر وەستانی پرۆسەی خوێندن نابێت، بەڵام بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتی ئەوا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەكرێتە پشوو لەناوەندەكانی خوێندن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


