
SNN
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند: “شەوى رابردوو لە رووبەرووبوونەوەى پۆلیسى هەولێر لەگەڵ دوو چەکدار هەردوو چەکدارەکە و دوو پۆلیسى بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى هەولێر، بریندار بوون“.
هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “شەوی ڕابردوو هاووڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە، بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن”.
رونیشیکردەوە: “هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، کاتژمێر دووی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتیە و تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە”.
هۆگر عەزیز ئاماژەى بەوەش کرد: “لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (ڕێبەند ارسەلان کمال) و (مهدی عبدالطیف) بە سەختی زامدار دەبن، هێزەکانیان توانیان تۆمەتبارانی سەرەکی رووداوەکە دەستگیر بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە بکەنەوە”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


