تاڵيبان پێڵاوی بنبەرز و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدانی بۆ ژنان قەدەغە کرد

SNN
بزووتنەوەی تاڵیبان پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدان لە ژنان قەدەغەدەكات، پێشتریش چەند بڕیارێكی بۆ پیاوان و سەرتاشخانەكان دەركرد.
یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی بزووتنەوەی تاڵیبان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی كەناڵی “طلوع”ی ئەفغانی رایگەیاندووە: “نابێت ژنان پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێبكەن بەهۆی ئەوەی كە بە رێگادا دەڕۆن دەنگ دەردەكات و هەست و ویستی گەنجان دەوروژێنێت”.
ئەمە جگە لەوەی دووپاتیكردووەتەوە، “پۆشینی جلوبەرگی رەنگاوڕەنگ لەلایەن ژنانەوە رێگەپێدراو نیيە و ناشبێت كە هاتنە دەرەوە بۆنیان لەخۆیان دابێت”.
لە چەند رۆژی رابردووشدا تاڵیبان چەند بڕیارێكی بۆ سەرتاشخانەكان و شێوازی ریشتاشینی پیاوان دەركرد و رايگەياند: ” لەسەرتاشخانەكانی پیاواندا رێگە بە گوێگرتن لە میوزیك و گۆرانی نادرێت، رێککردنەوەی ريش لەلايەن پياوانەوە قەدەغەيە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



