
SNN
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر باس لەوە دەکات بەهۆی ڕووپێوییەکانەوە دەردەکەوێت 14 شوێنی شوێنەواری دێرین بەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دەکەون.
نادر بابەکر محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردوە: “ئەو شوێنەوارە دێرینانەی بەر شەقامی 150 مەتری دەکەون هەم گردی شوێنەواریی تیادایە، هەم تیایدایە زەویی تەختە و دەبێت کنە و پشکنینی بۆ ئەنجامبدەین، ئێستا لەسەر هێڵین لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی، کە بودجەی پێویستمان بۆ تەرخانبکات بۆئەوەی دەست بەکاری خۆمان بکەین، چونكە ناکرێت سبەی کە درا بە کۆمپانیا، لەسەر کارەکە ڕایانبگرین، بۆیە دەمانەوێت پێشوەختە کارەکانی خۆمان تەواوبکەین، دواتر بدرێت بە کۆمپانیا”.
بە وتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر، چارەسەری ئەو پرسە تەنها کنە و پشکنینی شوێنەوارییە، “ئەگەر کەلوپەلی شوێنەواریی گواستراوەبێت، ئەوانە دەگوازینەوە و ئەگەر شوێنێکی شوێنەواریی زۆر گرنگ بوو، کە دەرکەوت ناتوانین بیگوازینەوە و دەبێت بمێنێت، ئەوکات دەبێت چارەیەکی دیکەی بۆ بدۆزینەوە، جا بە دروستکردنی بەرزەپرد، یان جێگرەوەیەکی دیکە، بۆ ئەوەی ئەو شوێنانە بپاریزرێن”.
بەرپرسەكەی شوێنەواری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر بە قسەمان نەکرێت، هەموو لایەک تووشی کێشە دەبین، هەم ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و خەڵک لێمان قبوڵ ناکات، دەڵێن دیارە ئێوە کارتان نەکردووە، هەم بۆ حکومەتیش باش نابێت، بۆیە پێموایە حکومەت چارەی ئەو بابەتە دەکات”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



