وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كۆتایى ئه‌مساڵى خوێندنى راگه‌یاند

قۆتابخانه‌یه‌ك له موسڵ: فۆتۆ: AFP
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق به‌هۆى مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆتایی ئه‌مساڵى خوێندنى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد: بۆ سه‌رجه‌م پۆله ناكۆتاكان نمره‌ى وه‌زرى یه‌كه‌م بۆ وه‌رزى دووه‌م هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و قوتابیانهشى كه كه‌وتوون كاتێكى تر تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “بڕیارماندا كۆتاى به ئه‌مساڵى خوێندن بهێنین به مه‌به‌ستى به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌شێوه‌یه‌ك: نمره‌ى وه‌رزى یه‌كه‌م بۆ سه‌رجه‌م پۆله ناكۆتا‌كانى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی بۆ وه‌رزى دووه‌م هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌و قوتابیانهشى كه كه‌وتوون ده‌توانن له خولى دووه‌م یان كاتێكى تر تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌ن”.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “پۆله كۆتاكانی به ره‌چاوكردنى رێنماییه ته‌ندروستیيه‌كان ده‌چنه هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه”.
له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن له خوێندنگه تایبه‌ته‌كان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده روونیكردووه‌ته‌وه، “به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى كه دروستبووه سه‌رجه‌م خوێندنگا تایبه‌ته‌كان ناچارده‌كرێن كه به‌ڕێژه‌ى 10٪ كرێى خوێندن كه‌مبكه‌نه‌وه”.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌كاتێكدایه تا ئێستا له عێراق 3 هه‌زار و 554 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 2 هه‌زار و 310 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، 127 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 117 كه‌یسى چالاك له نه‌خۆشخانه‌كان بوونى هه‌یه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش



