دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت

SNN
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: هاوشێوەی دەنگدانی گشتی ئامادەکاریی بۆ دەنگدانی ئاوارەکان کراوە و دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت.
عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری لقەکان لەوەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەتۆڕی راگەیاندنی عێراقی (واع)ی راگەیاندووە: بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی تشرینی یەکەم لەنێوان وەزارەت و کۆمسیۆن لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە، بەجۆرێک دەنگدان لە کەمپەکان لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لە کەمپی ئاوارەکان لەدهۆک 24 بنکەی دەنگدان و لەپارێزگای سلێمانیش چەند بنکەیەکی دەنگدان لەنزیک کەمپەکان دەکرێنەوە، هەروەها ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، دوای نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان دەتوانن لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی و لەو شوێنەی بۆیان دیاریکراوە دەنگبدەن.
بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا قەوارە و هاوپەيمانييەکان سەرقاڵی بانگەشەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


